|
هه وارگه ی کاکه ریبوار
ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت ... .
| ||
|
|
[ سه شنبه دوم خرداد 1391 ] [ ساعت 21 و 50 دقیقه و 14 ثانیه ] [ محمد عدالت ]
[ سه شنبه دوم خرداد 1391 ] [ ساعت 21 و 46 دقیقه و 32 ثانیه ] [ محمد عدالت ]
[ سه شنبه دوم خرداد 1391 ] [ ساعت 21 و 42 دقیقه و 22 ثانیه ] [ محمد عدالت ]
دیواره‌کان، په‌ستم ده‌که‌ن! په‌نجه‌ره‌یه‌ک، ده‌توانێ من شاگه‌شکه کا، له وه‌رزه‌کانی ته‌نیایی! ** بێ من مه‌ڕۆ! چۆن بێ گواره، ده‌چی بۆ شایی وزه‌ماوه‌ند؟ چۆن بێ پێڵاو، ئه‌نێی هه‌نگاو؟ چۆن بێ چه‌تر، ده‌چیته ژێر لێزمه‌ی باران! بێ من مه‌ڕۆ! ** جووتێ فرمێسک، له چاوت دا قه‌تیس ماون! سه‌ر مه‌ست ، مه‌غروور! نه دێنه خوار به گۆناتا نه تازه ده‌چنه‌وه بۆ ژوور!
** بێ تۆ وێرانم! وێرانم! ئارامه گیانم، له لای تۆ! ڕووح و گیانم! ** بۆ کوێ بڕۆی به شوێنتا دێم، وه‌کوو قه‌ره‌ج وه‌کوو کۆچه‌ر! ماڵ به کۆڵ و عاشقه خه‌م و دڵ سه‌وداسه‌ر! ** که عاشق بووی؛ دونیا جوانتر له جارانه! که عاشق بووی؛ ژیان جوانه! مه‌رگ تا بڵێی ئاسانه! که عاشق بووی؛ هه‌موو شاره‌کانی جیهان، ده‌بنه بانه! ** کاتێ مه‌ستم، له شه‌ڕابی چاوه‌که‌ی تۆ چ ده ر‌به‌ستم! ته‌نیا له‌من، ئه‌و شێعرانه جێ ئه‌مێنن، له پاش مه‌رگم، که کا‌تی مه‌ستی بۆت ده‌ڵێم! ** دژواره بۆم، له جێیه‌ک دا ده‌نگ هه‌ڵێنم، که بێ تۆیی له‌وێ باوه! هه‌ر وڵاتێ تۆ نه‌ناسێ وێرانه‌یه! تێک ڕووخاوه! ** که‌س له‌م عه‌شقه حاڵی نابێ! هه‌موو ڕۆژێ، له ڕووباری ناهومێدی تێپه‌ڕ ده‌بم هه‌موو ڕۆژێ، له زه‌ریاچه‌ی مه‌ترسی وه ده‌په‌ڕمه‌وه و دێم به‌ره‌و لات! ** قه‌ت ناتوانم به جێت بێڵم! ناتوانم لێت دوور که‌ومه‌وه! تۆ جانتا نی و به‌ڵام دایم به کۆڵمه‌وه‌ی تۆ پێنووس نی و به‌ڵام دایم له ناو ده‌ستمای تۆ ڕووگه نی و به‌ڵام دایم له به‌ر ده‌ممای! تۆ شێعر نی، له سه‌ر زار و له ناو دڵمای! ** ک.د.ئازادطبقه بندی: شیعر‌و په خشانی کوردی، [ سه شنبه دوم خرداد 1391 ] [ ساعت 17 و 12 دقیقه و 55 ثانیه ] [ محمد عدالت ]
هه‌تا بڵێی، لێم دووری دوور من وه‌ک هه‌ناسه له گه‌ڵتام تۆش وه‌ک خه‌یاڵ له‌و دیو سنوور! ** وه‌کوو بسکت هاڵۆزاوم! وه‌کوو هه‌ناسه‌م دوو دڵی! دێی یا ده‌رۆی ؟ چاوی چاوم! ** دڵته‌نگ ئه‌بم که نات بینم! وه‌خته بمرم! ئۆقره ناگرم! که دێیه لام؛ پاشام پاشام! ** به جێی هێشتم وه‌ک چۆن به‌فر که‌لیخان و وه‌ک چۆن نانیش سفره‌ی هه‌ژار! ** ک.د.ئازاد [ سه شنبه دوم خرداد 1391 ] [ ساعت 17 و 04 دقیقه و 15 ثانیه ] [ محمد عدالت ]
[ سه شنبه دوم خرداد 1391 ] [ ساعت 16 و 59 دقیقه و 57 ثانیه ] [ محمد عدالت ]
[ سه شنبه دوم خرداد 1391 ] [ ساعت 16 و 56 دقیقه و 00 ثانیه ] [ محمد عدالت ]
|
|
| [ طراح قالب : پیچک | Weblog Themes By : Pichak.net ] | ||